کاڵا و خزمەتگوزاریی سنووردارکراو

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
بۆ هاندانی سەلامەتی و دوورخستنەوەی چالاکیی بەئەگەر مەترسیدار، ئێمە هەوڵەکانی کەس، بەرهەمهێنەر، هەروەها تاکفرۆشان بۆ کڕین، فرۆشتن، تیروپشک بۆ کردن، بەدیاری بەخشین، گواستنەوە یان بازرگانیپێوەکردنی کەلوپەل و خزمەتگوزاریی دیاریکراو لەسەر پلاتفۆڕمەکەمان قەدەغە دەکەین. ئێمە ڕێگە بە ئاڵوگۆڕ یان فرۆشتنی هیچ جۆرە دەرمانێک نادەین کە ببنە هۆکاری گێچەڵی ماددە بەپێی سیاسەتەکانمان کە لە خوارەوە هاتووە. فرۆشیاری ناو فرۆشگە و تاکفرۆشە سەرهێڵەکان ڕەنگە برەو بەو چەک و خواردنەوەی کحوولی و بەرهەمانەی تووتن بدەن کە لە دەرەوەی خزمەتگوزارییەکانی ئێمە بۆ فرۆشتن بەردەستن؛ لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە بینراوێتیی ئەم ناوەڕۆکانە بۆ کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو سنووردار دەکەین. ئێمە ڕێگە بە گفتوگۆ دەدەین سەبارەت بە فرۆشتنی ئەو شتومەکانە لە فرۆشگەکاندا یان لە ڕێگەی فرۆشیارە سەرهێڵەکانەوە، بۆ پشتگیریکردنی گۆڕانکاری لە سنووردارکردنەکانی خزمەتگوزاری و شتومەک کە ئەم سیاسەتە باسیان دەکات، هەروەها بۆ پشتگیری یان پەیوەندیدار بە بەکارهێنانی دەرمانە پزیشکییەکان لە سیاقی چارەسەری پزیشکیدا، ئەمە بە گفتوگۆ سەبارەت بە کاریگەرییە لاوەکییە جەستەیی و دەروونییەکانیشەوە.
کاڵا و خزمەتگوزاریی کۆنتڕۆڵکراو لەم هاوپۆلانەی خوارەوە پێک دێت
  • دەرمان و نۆژدارییەکان
  • چەک، تەقەمەنی یان تەقینەوەکان
  • تۆباکۆ و بەرهەمە پەیوەندیدارەکان
  • خواردنەوە کحولییەکان
  • تەندروستی و لەشساغی
  • قومارکردن و یارییە سەرهێڵەکان
  • بوونەوەرە مەترسیلەسەر و پارێزراوەکان (سروشتی کێوی و ڕووەکەکان)
  • پارچە دەستکردە مێژووییەکان
  • کەرەستە و ماددە مەترسیدارەکان
  • ئەندام و شلەکانی جەستە
وردەکارییەکانی هەر هاوپۆلێک لە خوارەوە خراوەتە ڕوو.
دەرمان و نۆژدارییەکان
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ئەو مادە هۆشبەرانەی کە مەترسییان زۆرە (ئەو مادە هۆشبەرانەی کە ئەگەرێکی بەرزیان هەیە بۆ خراپ بەکارھێنان، ئالوودەبوون، یان پەیوەندیدارن بە مەترسیی توندی تەندروستییەوە، لە نێویاندا بەکارهێنانی لەڕادەبەر؛ وەک، کۆکایین، فێنتالین، هێرۆیین).
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، هەماهەنگیکردن بۆ بازرگانیکردن، بەخشین، خەڵاتکردن یان داواکردنی ئەو مادە هۆشبەرانەی مەترسییان زۆرە.
  • دان دەنێت بە کڕین، بازرگانیکردن یان هەماهەنگیکردن بۆ بازرگانیکردنی ئەو مادە هۆشبەرانەی مەترسییان زۆرە لەلایەن دانەری ناوەڕۆکەوە لە ڕێگەی خۆیەوە یان لە ڕێگەی کەسانی دیکەوە.
  • دان دەنێت بە بەکارهێنانی کەسی بەبێ پێلێنان بە یان ئاماژەدان بە چاکبوونەوە، چارەسەرکردن یان هاوکارییەکانی دیکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەکارهێنان. ڕەنگە ئەم ناوەڕۆکە قسەکردنی ئەرێنی دەربارەی، هاندان بۆ بەکارهێنانی، هەماهەنگیکردن یان پێدانی ڕێنمایی بۆ دروستکردن یان بەکارهێنانی ئەو مادە هۆشبەرانەی کە مەترسییان زۆرە ئەنجام نەدات.
  • هەماهەنگی دەکات یان برەو دەدات (کە مەبەستمان قسەکردنی ئەرێنییە دەربارەی، هاندانە بۆ بەکارهێنانی، پێدانی ڕێنماییە بۆ بەکارهێنان یان دروستکردنی) بەو مادە هۆشبەرانەی کە مەترسییان زۆرە.
  • تێبینی: گفتوگۆکردن یان لایەنگیریکردنی یاساییبوون یان گەنگەشەکردنی بەها زانستی و پزیشکییەکانی دەرمانە پڕ مەترسییەکان ڕێگەپێدراوە. ئەمە هەوڵ و بانگەوازییەکانی خزمەتگوزاریی گشتیش دەگرێتەوە.
دەرمانی نا-پزیشکی (دەرمان یان ئەو ماددانەی کە بۆ مەبەستی پزیشکی بەکار ناهێنرێن یاخود بۆ هۆشبەربوون بەکار دەهێنرێن - ئەمە ئەو ماددە کیمیاییە سەرەتاییانەش دەگرێتەوە کە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو دەرمانانەش بەکار دەهێنرێن.)
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، هەماهەنگیکردن بۆ بازرگانیکردن، بەخشین، خەڵاتکردن یان داواکردنی مادە هۆشبەرە ناپزیشکییەکان.
  • دان دەنێت بە کڕین، بازرگانیکردن یان هەماهەنگیکردن بۆ بازرگانیکردنی مادە هۆشبەرە ناپزیشکییەکان لەلایەن دانەری ناوەڕۆکەوە لە ڕێگەی خۆیەوە یان لە ڕێگەی کەسانی دیکەوە.
  • دان دەنێت بە بەکارهێنانی کەسی بەبێ پێلێنان بە یان ئاماژەدان بە چاکبوونەوە، چارەسەرکردن یان هاوکارییەکانی دیکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەکارهێنان. ڕەنگە ئەم ناوەڕۆکە قسەکردنی ئەرێنی دەربارەی، هاندان بۆ بەکارهێنانی، هەماهەنگیکردن یان پێدانی ڕێنمایی بۆ دروستکردن یان بەکارهێنانی مادە هۆشبەرە ناپزیشکییەکان ئەنجام نەدات.
  • هەماهەنگی دەکات یان برەو دەدات (کە مەبەستمان قسەکردنی ئەرێنییە دەربارەی، هاندانە بۆ بەکارهێنانی، پێدانی ڕێنماییە بۆ بەکارهێنان یان دروستکردنی) بە مادە هۆشبەرە ناپزیشکییەکان.
  • هەوڵ دەدات بۆ فرۆشتن یان برەوپێدانی کەلوپەلی دەرمانی ناپزیشکی.
  • ئەو کاڵایانەی دەرمانی ناپزیشکی دەردەخەن لەخۆ دەگرێت.
دەرمانی نووسراو بە ڕەچەتە (ئەو دەرمانانەی پێویستیان بە ڕەچەتەی پزیشکی یان کەسی پیشەیی پزیشکی هەیە بۆ پێدان)
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات دەرمانی نووسراو بە ڕەچەتە بکڕێت، بفرۆشێت یان بازرگانی پێوە بکات جگە لە:
    • دانانی لیستی نرخی پێکوتە بە سیاقێکی ڕوونی پەروەردەیی یان گفتوگۆییدا کاتێک سنووردار کراوە بۆ کەسانی گەورەی تەمەن 18 ساڵان و سەرووتر.
    • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گەیاندن کاتێک پۆست دەکرێت لە لایەن بازرگانییەکی تەندروستیی ئەلەکترۆنیی شیاوەوە کاتێک سنووردار کراوە بۆ کەسانی گەورەی تەمەن 18 ساڵان و سەرووتر. ئەم ناوەڕۆکە دەبێت خۆبواردنێکیشی تێدا بێت بۆ ڕاوێژکردن بە پیشەگەرێکی مۆڵەتپێدراوی تەندروستی یان بەدەستهێنانی ڕەچەتەیەکی دروست.
  • هەوڵ دەدات دەرمانی نووسراو بە ڕەچەتە ببەخشێت یان بە دیاری بدات، جگە لە حاڵەتی قەیرانی ئابووری، تەندروستی، کۆمەڵایەتی یان کارەساتی سروشتی.
  • داوای دەرمانی نووسراو بە ڕەچەتە دەکات جگە لەو کاتەی کە ناوەڕۆکەکە لە سیاقێکی پزیشکیدا گەنگەشەی ئاستی نرخ، بەردەستی یان کاریگەریی دەرمانی نووسراو بە ڕەچەتە دەکات.
  • تێبینی: گفتوگۆکردن یان لایەنگیریکردنی یاساییبوون یان گەنگەشەکردنی بەها زانستی و پزیشکییەکانی دەرمانە ڕەچەتەکراوەکان ڕێگەپێدراوە. ئەمە هەوڵ و بانگەوازییەکانی خزمەتگوزاریی گشتیش دەگرێتەوە.
ئیسنۆجینەکان
  • ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، بەخشین یان خەڵاتکردن یان داواکردنی ئیسنۆجینەکان.
  • تێبینی: گفتوگۆکردن یان لایەنگیریکردنی یاساییبوون یان گەنگەشەکردنی بەها زانستی و پزیشکییەکانی ئیسنۆجینەکان ڕێگەپێدراوە.
حەشیشەکان و بەرهەمەکانی وەرگیراو لە حەشیشەکان
  • ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، بەخشین یان خەڵاتکردن یان داواکردنی ماریوانا یان ئەو بەرهەمانەی THC یان پێکهێنەرە دەروونچالاککەرە پەیوەندیدارەکانی تێدا بێت.
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە بینراوێتی سنووردار دەکەین بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر:
ئیسنۆجینەکان
  • ناوەڕۆکێک کە دانپێدانان بە بەکارهێنانی کەسی، هەماهەنگیکردن یان برەودان (کە مەبەست لێی قسەکردنی ئەرێنییە دەربارەی) دەخاتە ڕوو، یان هانی بەکارهێنانی ئیسنۆجینەکان دەدات.
    • جگە لەوەی کە هەرکام لەوانەی سەرەوە لە سیاقێکی خەیاڵکرد یان بەڵگەنامەییدا ڕوو دەدەن.
حەشیشەکان و بەرهەمەکانی وەرگیراو لە حەشیشەکان
  • ناوەڕۆکێک کە هەماهەنگی دەکات یان برەو دەدات (کە مەبەستمان قسەکردنی ئەرێنییە دەربارەی، هاندانە بۆ بەکارهێنانی، پێدانی ڕێنماییە بۆ بەکارهێنان یان دروستکردن) بە ماریوانا و ئەو بەرهەمانەی THC و پێکهێنەرە دەروونچالاککەرە پەیوەندیدارەکانی تێدا بێت.
  • ناوەڕۆکی پەیوەندیداری بازرگانی کە پۆست کراوە لە لایەن دەرمانخانەیەکی ماریوانا کە هیچ هەوڵێک لە ئارادا نییە بۆ کڕین، فرۆشتن یان بازرگانیکردنی بە ماریوانا و ئەو بەرهەمانەی THC و پێکهێنەرە دەروونچالاککەرە پەیوەندیدارەکانی تێدا بێت.
  • ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، بەخشین یان خەڵاتکردن یان داواکردنی کانیبدۆڵ (CBD) یان بەرهەمە کانیبدۆڵییە هاوشێوەکان کە دەکرێت لە ڕێگەی جەستەوە وەربگیرێت.
  • ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، بەخشین یان خەڵاتکردن یان داواکردنی کانیبدۆڵ (CBD) یان بەرهەمە کانیبدۆڵییە هاوشێوەکان کە لە ڕێگەی جەستەوە وەرناگیرێن.
  • ئەو ناوەڕۆکانەی بانگەشەی نەخۆشیی دەکەن پەیوەست بە کانیبدۆڵ (CBD) یان بەرهەمە کانیبدۆڵییە هاوشێوەکان کە دەکرێت لە ڕێگەی جەستەوە وەربگیرێت.
  • ناوەڕۆک کە ماریوانا بە شێوەی ناپزیشکی دەردەخات.
دەرمانە ڕەچەتەدارەکان
  • ئەو ناوەڕۆکانەی هەوڵ کە دەدەن دەرمانی ڕەچەتەکراو بکڕن، بفرۆشن یان بازرگانیی پێوە بکەن لە هەر سیاقێکدا، لە نێویاندا کاتێک پۆست دەکرێت لە لایەن بازرگانییەکی ئەلەکترۆنیی تەندروستیی شیاوەوە.
  • ئەو ناوەڕۆکانەی کە هەوڵ دەدەن بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، بەخشین یان خەڵاتکردن یان داواکردنی ڕاستەوخۆی دەرمان.
  • ئەو ناوەڕۆکانەی وەرگرتن یان بەکارهێنانی دەرمانی ڕەچەتەدار لەخۆ دەگرن.
چەک، تەقەمەنی یان تەقینەوەکان
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات چەک، پارچەکانی چەک، تەقەمەنی، بابەتی تەقینەوە، یان پەرەپێدانە کوشندەکان بکڕێت، بفرۆشێت، یان بازرگانی پێوە بکات جگە لەو کاتەی کە:
    • پۆست کراوە لە لایەن پەڕە، گرووپ یان پەڕەیەکی کەسیی ئینستاگرامەوە کە نوێنەرایەتی فرۆشگەیەکی نوێنەر دەکات، لەوانە بازرگانییە تاکفرۆشەکان، ماڵپەڕ، براندەکان یان دامەزراوە حکومییەکانەوە (وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە) یان کەسێکی تایبەت کە بە ناوی فرۆشگەیەکی نوێنەری ڕێگەپێدراوەوە ناوەڕۆک هاوبەش دەکات؛ هەروەها بینراوی سنووردار کراوە بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی 21 ساڵ و بەرەوژوور.
  • هەوڵ دەدات چەک، پارچەکانی چەک، تەقەمەنی، بابەتی تەقینەوە، یان پەرەپێدانە کوشندەکان ببەخشێت یان بکات بە دیاری، جگە لەو کاتەی کە لەم سیاقانەی خوارەوەدا پۆست دەکرێت:
    • بەخشین، بازرگانیپێوەکردن یان کڕینەوەی چەک و تەقەمەنی لەلایەن پەڕە، گرووپ یان پەڕەیەکی کەسیی ئینستاگرامەوە کە نوێنەرایەتی فرۆشگەیەکی نوێنەر دەکات، لەوانە بازرگانییە تاکفرۆشەکان، ماڵپەڕەکان، براندەکان یان دەزگا حکومییەکان یان کەسێکی تایبەت کە بە ناوی فرۆشگەیەکی نوێنەری ڕێگەپێدراوەوە ناوەڕۆک هاوبەش دەکات؛ هەروەها بینراوی سنووردار کراوە بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی 21 ساڵ و بەرەوژوور.
    • مەزاد یان تیروپشکی چەکەمەنی لەلایەن فرۆشگەیەکی نوێنەری ڕێگەپێدراوەوە، لەوانە بازرگانییە تاکفرۆشەکان، ڕێکخراوەکانی پەیوەست بە حکومەتەوە یان ڕێکخراوە قازانجنەویستەکان، یاخود کەسێکی تایبەتی پەیوەست بە یان سپۆنسەرکراو لەلایەن فرۆشگەیەکی نوێنەری ڕێگەپێدراوەوە؛ هەروەها بینراوی سنووردار کراوە بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی 21 ساڵ و بەرەوژوور.
  • داوای چەک، پارچەکانی چەک، تەقەمەنی، بابەتی تەقینەوە یان پەرەپێدانە کوشندەکان دەکات.
  • هەوڵەکان بۆ کڕین، فرۆشتن، خەڵاتکردن، ئاڵوگۆڕکردن، گواستنەوە، هەماهەنگیکردن، قسەکردنی ئەرێنییە دەربارەی، یان هاندان بۆ بەکارهێنان یان دابینکردنی دەستگەیشتن بە ڕێنماییەکانی چاپکردنی سێ ڕەهەندی یان بەرهەمهێنان بە هاوکاریی کۆمپیوتەر بۆ چەک و پارچەکانی چەک بەبێ لەبەرچاوگرتنی سیاق یان دانەری پۆست.
  • هەوڵەکان بۆ کڕین، فرۆشتن و بازرگانیکردن، بەخشین، خەڵاتکردن، داواکردن یان داننان بە هەبوونی ئامێرەکانی گۆڕینی دەمانچە.
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە بینراوێتی سنووردار دەکەین بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی 21 ساڵ و سەرووتر:
چەک، تەقەمەنی یان تەقینەوەکان
  • ناوەڕۆکێک کە پۆست کراوە لەلایەن یان برەو دەدات بە فرۆشگەیەکی نوێنەر، لایەن، لەوانە ماڵپەڕەکانی بازرگانییە تاکفرۆشەکان، براندەکان، یان دەزگا حکومییەکان کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیپێوەکردن، بەخشین، خەڵاتکردن یان داواکردنی (لەوانە سیاقی مەزاد یان تیروپشک) چەک، پارچەکانی چەک، تەقەمەنی، بابەتەکانی تەقینەوە، یان پەرەپێدانە کوشندەکان.
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە بینراوێتی سنووردار دەکەین بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر:
کەرەستە تیژەکان و چەکەمەنی دیکە:
  • ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، هەماهەنگیکردن بۆ بازرگانیکردن، بەخشین، خەڵاتکردن یان داواکردنی: کەرەستە تیژەکان و هەر چەکێکی دیکە (وەک سپرای فرمێسکڕێژ یان بۆکسخەنجەر).
  • ناوەڕۆکێک کە بە ئەرێنی قسە دەکات دەربارەی، ڕێنماییەکان دابین دەکات بۆ بەکارهێنان یان هان دەدات بۆ بەکارهێنانی چەک، پارچەکانی چەک، تەقەمەنی، بابەتی تەقینەوە یان پەرەپێدانە کوشندەکان، یان ئامرزە تیژەکان لە هەڵسەنگاندنەکانی بەرهەمدا
  • ئۆفەرەکانی داشکاندن و برەودان بە پارچە ڕازێنەرەوە ناکوشندەکان
تۆباکۆ و بەرهەمە پەیوەندیدارەکان
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فۆشتن یان بزارگانیکردن بە تووتن/بەرهەمەکانی پەیوەندیدار بە نیکۆتینەوە، یان ئەو بەرهەمانەی کە هانی جگەرەکێشان دەدەن، لە نێویاندا هەموو جۆرەکانی بەرهەمەکانی سیستمی ئەلیکترۆنیی گەیاندنی نیکۆتین (وەک جگەرەی ئەلیکترۆنی، ڤەیپی بێ‌ نیکۆتین).
    • جگە لەوەی کە پۆست کراوە لەلایەن پەڕە، گرووپ یان پەڕەیەکی کەسیی ئینستاگرامەوە کە نوێنەرایەتی فرۆشگەیەکی نوێنەر دەکات، لەوانە بازرگانییە تاکفرۆشەکان، ماڵپەڕەکان، براندەکان یان کەسێکی تایبەت کە بە ناوی فرۆشگەیەکی نوێنەری ڕێگەپێدراوەوە ناوەڕۆک هاوبەش دەکات، لە نێویاندا پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و بەخشینەکانی براندەکان.
  • هەوڵ دەدات بۆ بەخشین یان کردنەدیاری بەرهەمەکانی تووتن/نیکۆتین، یان بەرهەمەکانی سیستمی ئەلیکترۆنیی گەیاندنی نیکۆتین.
    • جگە لەوەی کە پۆست کراوە لەلایەن پەڕە، گرووپ یان پەڕەیەکی کەسیی ئینستاگرامەوە کە نوێنەرایەتی فرۆشگەیەکی نوێنەر دەکات، لەوانە بازرگانییە تاکفرۆشەکان، ماڵپەڕەکان، براندەکان یان کەسێکی تایبەت کە بە ناوی فرۆشگەیەکی نوێنەری ڕێگەپێدراوەوە ناوەڕۆک هاوبەش دەکات، لە نێویاندا پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و بەخشینەکانی براندەکان.
  • داوای بەرهەمەکانی تووتن/نیکۆتین، یان ئەو بەرهەمانەی هانی جگەرەخواردن دەدەن دەکات، لە نێویاندا هەموو جۆرەکانی بەرهەمەکانی سیستمی ئەلیکترۆنیی گەیاندنی نیکۆتین (ڤەیپە بێ‌ نیکۆتینەکان).
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە بینراوێتی سنووردار دەکەین بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر:
  • ناوەڕۆکێک کە پۆست کراوە لە لایەن یان برەو دەدات بە فرۆشگەیەکی نوێنەر، لەوانە ماڵپەڕەکانی بازرگانییە تاکفرۆشەکان یان براندەکان کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیپێوەکردن، بەخشین یان خەڵاتکردنی بەرهەمەکانی خواردنەوە کحوولییەکان یان جگەرە.
  • ناوەڕۆکێک کە بەکارهێنانی تووتن، بەرهەمەکانی نیکۆتین، یان بەرهەمەکانی سیستمی ئەلیکترۆنیی گەیاندنی نیکۆتین پێشان دەدات.
  • ناوەڕۆکێک کە هەماهەنگی دەکات بۆ یان برەو دەدات بە بەکارهێنانی تووتن، بەرهەمەکانی نیکۆتین، بەرهەمەکانی سیستمی ئەلیکترۆنیی گەیاندنی نیکۆتین، یان براندەکانی تووتن.
  • ناوەڕۆکی پێشاندەری وازهێنان لە بەرهەمەکانی تووتن
  • ناوەڕۆکێک کە گەنگەشە دەکات یان برەو دەدات بە بەکارهێنانی تووتن، کەرەستەکانی تووتن، یان براندەکانی تووتن.
  • ناوەڕۆکی میدیایی کە کێشان یان بەکارهێنانی تووتن پێشان دەدات لە سیاقێکی ناخەیاڵیدا
    • جگە لە سیاقی هەڵمەتەکانی دژە-جگەرە، خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاریی ئالوودەبوونی جگەرە، هەروەها بارهێنانەوەی بواری جگەرەخواردن، یان سیاقی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی گشتی.
خواردنەوە کحولییەکان
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن یان بازرگانیکردن بە خواردنەوە کحوولییەکان جگە لەم حاڵەتانە:
    • پۆست کراوە لە لایەن پەڕە، گرووپ یان پەڕەیەکی کەسیی ئینستاگرامەوە کە نوێنەرایەتی فرۆشگەیەکی نوێنەر دەکات، لەوانە بازرگانییە تاکفرۆشەکان، ماڵپەڕەکان یان براندەکان، یان کەسێکی تایبەت کە بە ناوی فرۆشگەیەکی نوێنەری ڕێگەپێدراوەوە ناوەڕۆک هاوبەش دەکات، لە نێویاندا پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و بەخشینەکانی براندەکان.
    • ناوەڕۆکێک کە ئاماژە دەکات بە خواردنەوەی کحوولی یان پێشکەشکردنی بانگهێشتنامەیەک بۆ بۆنەیەکی تایبەت بە خواردنەوەی کحوولی کە تێیدا خواردنەوەی کحوولی لە بۆنە، خواردنگە، باڕ یان ئاهەنگێدا دەخورێتەوە یان ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
  • هەوڵ دەدات بۆ بەخشین یان خەڵاتکردنی خواردنەوە کحوولییەکان یان جگەرە جگە لەو کاتەی کە لەلایەن پەڕە، گرووپ یان پەڕەیەکی کەسیی ئینستاگرامەوە پۆست دەکرێت کە نوێنەرایەتی فرۆشگەیەکی نوێنەر دەکات، لەوانە بازرگانییە تاکفرۆشەکان، ماڵپەڕەکان، براندەکان یان کەسێکی تایبەت کە بە ناوی فرۆشگەیەکی نوێنەری ڕێگەپێدراوەوە ناوەڕۆک هاوبەش دەکات.
  • داوای بەرهەم و خواردنەوە کحوولییەکان دەکات.
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە بینراوێتی سنووردار دەکەین بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر:
  • ناوەڕۆکێک کە پۆست کراوە لە لایەن یان برەو دەدات بە فرۆشگەیەکی نوێنەر، لەوانە ماڵپەڕەکانی بازرگانییە تاکفرۆشەکان یان براندەکان کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیپێوەکردن، بەخشین یان خەڵاتکردنی بەرهەم و خواردنەوە کحوولییەکان.
  • ناوەڕۆکێک کە بەکارهێنانی بەرهەم و خواردنەوە کحوولییەکان پێشان دەدات یان شێوازی ئامادەکردنی خواردنەوە کحوولییەکان هاوبەش دەکات.
  • ناوەڕۆکێک کە ئاماژە دەکات بە بەرهەمەکانی خواردنەوەی کحوولی یان پێشکەشکردنی بانگهێشتنامەیەک بۆ بۆنەیەکی تایبەت بە خواردنەوەی کحوولی کە تێیدا خواردنەوەی کحوولی دەخورێتەوە یان ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
تەندروستی و لەشساغی
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە بینراوێتی سنووردار دەکەین بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر:
بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانی دابەزاندن یان زیادکردنی کێش
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیپێوەکردن، بەخشین یان خەڵاتکردن، ناوهێنان یان داواکردنی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانی دابەزاندن و زیادکردنی کێش.
  • دان دەنێت بە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی دابەزاندن یان زیادکردنی کێش یان پێشانیان دەدات، لە سیاقێکی بەدڵبووندا یان گەنگەشەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەکات.
  • هەماهەنگیکردن یان برەوپێدان دەخاتە ڕوو (کە مەبەستمان قسەکردنی ئەرێنییە، هاندانە بۆ بەکارهێنانی یان پێدانی ڕێنماییە بۆ بەکارهێنان یان دروستکردنی) بۆ بەرهەمی دابەزاندنی کێش.
  • لێدوانی بەکەمدانان لەخۆ دەگرێت دەربارەی ڕواڵەتی جەستەیی (بۆ نموونە، زاراوە، وەسف، یان پرسیار کە نەرێنییانە و هێرش دەکەنە سەر ڕواڵەتی کەسێک، بەشێکی دیاریکراوی جەستە، یان پاکوخاوێنی)، یان پێشاندانی نزیک بۆ بەشێکی دیاریکراوی جەستە کە قەڵەوی نوقورچراو پێشان دەدات.
  • ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن دەکرێت ئەنجامەکان تەنها بە بەکارهێنانی بەرهەمە پۆشراوەکان، وەک خشڵ یان پلاستەرەکان، بەدەست بهێنرێن.
  • تاکتیکی کرتەتەڵە بەکار دەهێنێت لە سیاقی دابەزاندن یان زیادکردنی کێشدا، وەک زمانی هەستیار بە بانگەشەی تەندروستیی زیادەڕەو یان توند، یان بەڵێنی دەرئەنجامی دیاریکراو لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەبێ خۆبواردن یان مەرج.
بەرهەم، ڕێوشوێن و نەشتەرگەریی جوانکاریی
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیپێوەکردن، بەخشین، خەڵاتکردن، ناوهێنانی، یان داواکردنی بەرهەم، ڕێوشوێن و نەشتەرگەریی جوانکاریی. ئەمەش ئەمانە دەگرێتەوە:
    • بەرهەمەکانی سپیکردنەوەی پێست وەک، کرێمەکانی کاڵکردنەوەی پێست.
    • ڕێوشوێنە جوانکارییەکان بە مەبەستی چارەسەرکردن، یان گەڕاندنەوەی کار یان پێکهاتەی ڕوخسار یان جەستەی خەڵکی.
  • هەڵدەستێت بە دانپێدانان یان خستنەڕووی بەکارهێنانی ڕێوشوێن یان نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان، بە تیشکخستنەسەر کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکان، یان کاریگەرییە لاوەکییەکانی.
  • هەماهەنگیکردن یان برەوپێدان دەخاتە ڕوو (کە مەبەستمان قسەکردنی ئەرێنییە، هاندانە بۆ بەکارهێنانی یان پێدانی ڕێنماییە بۆ بەکارهێنان یان ئەنجامدانی) بۆ بەرهەم، ڕێوشوێن و نەشتەرگەریی جوانکاری.
  • لێدوانی بەکەمدانان لەخۆ دەگرێت سەبارەت بە ڕواڵەتی جەستەیی، (بۆ نموونە، زاراوە، وەسف، یان پرسیار کە نەرێنی و هێرش دەکاتە سەر ڕواڵەتی کەسێک، بەشێکی دیاریکراوی جەستە، یان پاکوخاوێنی)
تێبینی: برەودان بە شێوازەکانی ڕاهێنان (وەک پیلاتس) یان جوانکارییە کاتییەکان (وەک ماکیاژ) ناچنە ژێر ئەم سیاسەتەوە.
کردە تەندروستییە بەلاڕێدابەرەکان
  • بانگەشەکان (لە نێویاندا ئەوانەی لە پسپۆڕانی تەندروستی و ڕێکخراوە تەندروستییەکانەوە دێن) بۆ چارەسەرکردن، ساڕێژکردن یان پەڕاندنی ئەم نەخۆشییانەی خوارەوە کە چارەسەریان نییە و\یان دەردە کوشندەکان (لیستی گشتگیر): تێبینی: ئەمە بەسەر ئەو بانگەشانەدا پیادە نابێت کە دەربارەی چارەسەرکردن یان بەڕێوەبردنی نیشانەکانی ئەم دۆخانەن.
    • شەکرە
    • هێرپیز
    • لووی ژێرمل
    • دەردەسەدەف
    • ئیبۆلا
    • شێرپەنجە
    • ئۆتیزم
    • ئەلزەهایمەر
    • پارکینسۆن
    • ڕەقبوونی تەنیشتە ماسوولکە (ALS)
    • ڤایرۆسی کەمیی بەرگریی مرۆڤ (HIV)
  • تاکتیکی کرتەتەڵە لە سیاقێکی تەندروستیدا بەکار دەهێنێت، وەک زمانی هەستیار بە بانگەشەی توند و لەڕادەبەدەری تەندروستییەوە، یان بەڵێنی ئەنجامی دیاریکراوی پەیوەندیدار بە تەندروستییەوە لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەبێ خۆبواردن یان و مەرج.
بەرهەمەکانی وروژاندنی سێکسیی گەورەساڵان
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیپێوەکردن، بەخشین، خەڵاتکردن یان داواکردنی بەرهەمەکانی وروژاندنی سێکسیی گەورەساڵان، کە مەبەستی سەرەکیی بریتییە لە هاندانی چێژی سێکسیی کەسێک یان زیادکردنی وروژاندنی سێکسیی کەسێک، لە سیاقێکی خەیاڵکرد یان ناخەیاڵیدا. ئەمەش ئەمانە دەگرێتەوە:
    • یاریی سێکسی
    • بەرهەم ئیرۆتیکییەکان
    • بەرهەمە نانەشتەرگەرییەکانی پەرەپێدانی کۆئەندامی زاوزێ، وەک ئەو بەرهەمانەی هانی ئارەزووی سێکسی دەدەن یان ئاستی کردەی سێکسی باشتر دەکەن
    • ئەو بەرهەمانەی کە ئامانجی سەرەکییان بریتییە لە هاندانی ئارەزوو یان ورووژاندنی سێکسی
    • پێشاندانی کەرەستەکانی گەمەی سێکسی بەبێ سیاقێکی ڕوون
بەرهەمەکانی تەندروستیی زاوزێیی یان لەشساغی
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، بەخشین، خەڵاتکردن یان داواکردنی بەرهەمەکانی تەندروستیی زاوزێ یان لەشساغی. ئەمەش ئەمانە دەگرێتەوە:
    • بەرهەمە تەندروستییە زاوزێییەکان و لەشساغییەکان، کاتێک مەبەستی سەرەکی چێژیی سێکسییە نەک سوودە پزیشکییەکان، لە نێویاندا ئەوانەی کە ئۆبجێکتی ئەندامی زاوزێی نێرینە و مێینە لەخۆ دەگرن
    • ئەو بەرهەمانەی کار لەسەر ناڕێکییەکانی زاوزێی سێکسی دەکەن
    • نەشتەرگەرییە جوانکارییەکانی ئەندامی زاوزێ
    • نەشتەرگەرییەکانی ئەندامی زاوزێی کەسانی پێگەیشتوو
    • پەروەردەی سێکسی بە تیشکخستنەسەر چێژی سێکسی
    • بەرهەمەکانی هۆرمۆن (بۆ نموونە، بەهێزکەرەکانی تێستۆستیرۆن)
بازرگانیی سێکسیی کەسانی گەورەساڵ
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، برەوپێدان، یان داواکردنی بازرگانیی سێکسیی کەسانی پێگەیشتوو، کە دەتوانێت هانی چێژی سێکسیی کەسێک بدات یان وروژاندنی سێکسیی کەسێک زیاد بکات. ئەمەش ئەمانە دەگرێتەوە:
    • بازرگانییەکانی سەرگەرمکردنی کەسانی پێگەیشتوو
    • دامەزراوەکانی بواری کەسانی پێگەیشتوو
    • خزمەتگوزارییە سێکسییە ڕێنماییکارەکان
قومارکردن و یارییە سەرهێڵەکان
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە بینراوێتی سنووردار دەکەین بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر:
قومارکردن و یارییە سەرهێڵەکان
  • ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ فرۆشتن، بازرگانیکردن، پێشاندان یان برەودان بە قومارکردنی سەرهێڵ و خزمەتگوزارییەکانی قومارکردن کە تێیدا هەرشتێک کە بەهایەکی پارەیی هەیە (لەوانە کاش یان دراوی دیجیتاڵی/مەجازی، وەک بیتکۆین) پێویستە بۆ یاریکردن و هەرشتێک کە بەهایەکی پارەیی هەیە بەشێک لە خەڵاتەکە پێک دەهێنێت. ئەمەش ئەمانە و شتی دیکەش دەگرێتەوە:
    • یاریی لێهاتوویی، یانسیب/تیروپشک، گرەوکردن، گرەوکردن لەسەر یارییە وەرزشییەکان، یارییە گازینۆنەییەکان، یارییەکانی بەخت، یان بەختتاقیکردنەوە/تیروپشکی خەڵات.
    • ئەو یارییە قوماریانەی ماوەیەکی دیاریکراوی تاقیکردنەوە پێشکەش دەکەن و دواتر پێویستیان بە پارەدانە.
یارییە گازینۆییە کۆمەڵایەتییەکان
  • ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، بازرگانیکردن، پێشاندان یان برەودان بەو یارییە گازینۆیانەی کە هانی یارییە قومارییەکان دەدەن وەک ئامێریی یارییە بەختییەکان، کە تێیاندا هیچ دەرفەتێک نییە بۆ بردنەوەی پارە یان شتێک کە بەهای پارەی هەبێت. ئەمە ناوەڕۆکێکیش دەگرێتەوە کە دەرفەتی بردنەوەی ئەو «کۆینانە» دەڕەخسێنێت کە بەهای پارەییان نییە.
یارییە بێبەرامبەرەکان لە سیاقی قوماردا
  • ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، بازرگانیکردن، پێشاندان یان برەودان بەو یارییە بێبەرامبەرانەی کە هانی یارییە قومارییەکان دەدەن، کاتێک هەر شتێک کە بەهای پارەیی هەیە پێویست نییە بۆ ئەنجامدانی یارییەکە، بەڵام ڕەنگە دەرفەتێک هەبێت بۆ بردنەوەی پارە یان شتێک کە بەهای پارەیی هەبێت.
بوونەوەرە مەترسیلەسەر و پارێزراوەکان (سروشتی کێوی و ڕووەکەکان)
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، بەخشین یان خەڵاتکردن یان داواکردنی جۆرە مەترسیلەسەرەکان یان بەشەکانیان یان جۆرەکانی ڕووەکە پارێزراوەکان.
  • دان دەنێت بە یان هاندانی ڕاوکردن، کڕین یان بازرگانیکردن بە جۆرە مەترسیلەسەرەکان یان بەشەکانیان کە ئەنجام دراوە لە لایەن دانەری ناوەڕۆک لە ڕێگەی خۆیەوە یاخود هاوپێوەندەکانی لە ڕێگەی کەسانی دیکەوە. ئەمە پێشاندانی ڕاوکردن لە لایەن کەسانی نامۆوە ناگرێتەوە.
  • ڕاوکردنی جۆرە مەترسیلەسەرەکان یان بەشەکانیان کە ئەنجام دراوە لە لایەن دانەری ناوەڕۆک لە ڕێگەی خۆیەوە یاخود هاوپێوەندەکانییەوە پێشان دەدات.
  • هەماهەنگیکردن یان برەوپێدان دەخاتە ڕوو (کە مەبەستمان قسەکردنی ئەرێنییە دەربارەی، هاندانە بۆ ڕاوکردنی، پێدانی ڕێنماییە) بۆ بەکارهێنان یان دروستکردنی بەرهەم لە جۆرە مەترسیلەسەرەکان یان بەشەکانیانەوە، یان هەر جۆرێکی مەترسیلەسەری سروشتی کێوی یان ڕووەکەکان.
ئەو ئاژەڵانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەر نییە
  • ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن یان بازرگانیکردن بەو ئاژەڵە زیندوانەی مەترسی لەناوچوونیان لەسەر نییە جگە لەو کاتەی:
    • پۆست کراوە لەلایەن پەڕە، گرووپ یان پەڕەیەکی کەسیی ئینستاگرامەوە کە نوێنەرایەتی فرۆشگەیەکی نوێنەر دەکات، لەوانە بازرگانییە تاکفرۆشەکان، ماڵپەڕە ڕێگەپێدراوەکان، براندەکان یان پەناگەکانی نیشتەجێکردنەوە یان کەسێکی تایبەت کە بە ناوی فرۆشگەیەکی نوێنەری ڕێگەپێدراوەوە ناوەڕۆک هاوبەش دەکات.
    • پۆست کراوە لە سیاقی هەڵگرتنەوە، بەدیاریی پێدان، داواکردن، بەخشین یان نیشتەجێکردنەوەی ئەو ئاژەڵە زیندوانەی مەترسی لەناوچوونیان لەسەر نییە، لەوانە کرێی نیشتەجێکردنەوە بۆ هەڵگرتنەوەی ڕووبەڕوو
    • فرۆشتنی ئاژەڵ بۆ مەبەستی قوربانیکردنی ئایینی، یان پێشکەشكردنی خەڵات بۆ ئاژەڵی ماڵیی ونبوو.
    • پۆست کراوە لە سیاقی فرۆشتنی مەڕوماڵات.
    • پۆست کراوە لە سیاقی کڕین، فرۆشتن یان دیاری، داواکردن، بەخشینی قۆچ، ئەندام، لاق، کەلاک، پێستاخنی، پیسایی (جگە لە تێکەڵکراو یان پەیین)ـی ئاژەڵ.
    • پۆست کراوە لە سیاقی بەخشینی بەرهەمی پەیوەست بە ئاژەڵەوە بۆ بەکارهێنان لە لایەن مرۆڤەوە وەک هێلکە، ماسی و هتد.
پارچە دەستکردە مێژووییەکان
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، بەخشین یان خەڵاتکردن یان داواکردنی پارچە دەستکردە مێژووییەکان.
کەرەستە و ماددە مەترسیدارەکان
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، بەخشین یان خەڵاتکردن یان داواکردنی کەرەستە و کاڵا مەترسیدارەکان.
ئەندام و شلەمەنیی جەستەی مرۆڤ
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ناوەڕۆکێک کە:
  • هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن یان بازرگانیکردن بە پارچەکانی لەشی مرۆڤەوە، تەنانەت بە تێپەڕاندنی ئەو ناوەڕۆکانەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کە بەپێی سیاسەتی چەوساندنەوەی مرۆڤ قەدەغە کراون.
  • داواکردن بۆ گۆڕینەوەی شلەمەنیی مرۆڤ.
  • هەوڵەکان بۆ کڕین، فرۆشتن یان بازرگانیکردن بە شلەکانی لەشی مرۆڤەوە.
  • جگە لەو کاتە نەبێت بۆ بەخشینی شلەمەنییەکانی مرۆڤ وەک تۆو یان پلازمای خوێن پۆست کراوە.
شتومەکە گەڕێندراوەکان
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ئەو ناوەڕۆکەی کە هەوڵ دەدات بۆ کڕین، فرۆشتن، بازرگانیکردن، هەماهەنگیکردن بۆ بازرگانیکردن، بەخشین، خەڵاتکردن یان داواکردنی شتومەکە گەڕێندراوەکان.
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
داتا
نوێترین ڕاپۆرتی سەپاندنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمان ببینە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە پەیوەست بە کاڵا و خزمەتگوزارییە سنووردارکراوەکان
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە